بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی سپی-ی ڕاگەیاند: "هەردوو نوێنەری یەکێتی دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بەشداری ئەو شاندەیان نەکردووە کە ئێستا لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەشداری نەکردن لەو وەفەدەدا پەیوەندی بایکۆت کردنی جێگری سەرۆکی حکوومەتەوە هەیە کە ماوەی دوو مانگە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات، وەفدەکەش بەبێ یەکێتی شەوی رابردوو گەیشتنە بەغدا.
لە وەفدی پێشوودا کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و عێراق چوونەتە پایتەخت یەكێتی بەشدارییان کردووە و تەنها ئەم سەردانەی ئێستایان بایکۆت کردووە.
Your Comment