سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی لە میانەوەی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ڕایگەیاند، دەبێت دەستوور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و لە کۆبنەوەکەدا، جەخت لە هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی حکوومەت کە خۆی لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.

هەروەها بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بە جێبەجێ کردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە کردەوە کە لە بەرنامەی حکوومەتدا جێگیر کراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێککەوتنە سیاسییانەی نێوان کورد و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بگیرێت. دەستوور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەو بکرێت، ئەمەش فاکتەرێکی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.

لەبارەی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرۆکی یەکێتی وت:ئەرکی حکومەتی نوێیە بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بکات، ناکۆکییە سیاسییەکان تێکەڵی حوکمڕانی و مافەکانی هاوڵاتییان نەکرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانتان دەبێت.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرسی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکان تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان بوو لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.

News Code 7336

Your Comment

You are replying to: .
captcha