محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ڕاسپێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف ڕەشید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراقی فیدڕال، محه‌مه‌د شیاع سوودانی-ی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق، له‌‌تیف ڕه‌شید به‌ به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.
دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌تیف ڕه‌شید له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی خوارد، دواتریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هێنا.
له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی-ی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌مه‌ش له‌ ماوه‌ی مانگێكدا ده‌بێت كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێ
.

News Code 7154

Your Comment

You are replying to: .
captcha