بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا حەیدەری ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراق راگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نابن و حکوومەتی عێراقیش رۆڵی یاسایی خۆی نابینێت بەرامبەر یاخیبوونی حکوومەتی هەرێم.
حەیدەری دەشڵێت، ٪٢٠ی نەوتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیا بیانییەکانەوە بە قاچاغ دەبرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت حکوومەتی عێراق رێگریی بکات لە بە قاچاغ بردنی نەوتی هەرێم.
سەرچاوە: NRT
Your Comment