تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکنەکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئێزدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە تا ئێستا حزبەکەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکنەکەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە"دا وتی: "تا ئێستا هەردوو لایەنی سەرەکیی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە پاڵاوتنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق" و جەختیشی لەوە کردەوە کە اەم قۆناغەدا بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی شایانی سەرۆکایەتی کردنی عێراق نییە.

خەلیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان به‌رده‌وامه‌ بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.

News Code 6907

Your Comment

You are replying to: .
captcha