بنبەستی سیاسیی عێراق بۆتە هۆی ئەوەی کە دیالۆگی نێوان لایەنەکان بە تەواوەتی بوەستێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی دا بەوەی کە بنبەستی سیاسیی ئێستای عێراق بۆتە هۆی وەستانی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان و داوای کرد حزبەکان نەرمی بنوێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزان مەنسوور لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "العهد نیوز" وتی: گرژییە سیاسییەکان نابێت هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە ئەو دەستپێشخەریانەی پێشکەش دەکرێن قبووڵ بکرێن و لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

ناوبراو دەشڵێت: زۆر دەستپێشخەری سیاسی هەیە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، یەكەمیان دەستپێشخەریی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە، كە باشترین بژاردەیە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستای عێراق.

News Code 6876

Your Comment

You are replying to: .
captcha