بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی-ی رایگه‌یاند: له کاتی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت، لیژنه لاوه‌کی و ته‌کنیکییه‌کان ئه‌رکی خۆیان له وردبینی کردنی داهاته‌کانی هه‌رێم به‌پێی دیوانی چاودێری فیدراڵی ده‌ستپێکردوه ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو وتیشی: "هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش هه‌یه و کاری لیژنه‌کان به‌رده‌وامه، سه‌ردان کردنه‌کانی دوو لایه‌نه‌ن و لیژنه‌ی باڵای هه‌یه که به‌مدواییه سه‌ردانی به‌غدایان کردووه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردن و به‌دیهێنانی ڕێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
جووتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، له‌سه‌ر مه‌رجه‌کان و جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه و راده‌ست کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێکدا رێکه‌وتن کراوه، له‌و روه‌شه‌وه هیچ کێشه‌یێک نیه، پابه‌ندبوونی ته‌واویشیان به ده‌ستوور هه‌یه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و هیچ مشتومڕێکیش له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه نه‌ماوه.
جووتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، ئاسته‌نگی گه‌وره له‌سه‌ر بابه‌تی پرۆژه‌یاسای بودجه هه‌یه که هه‌موو لایێک خوازیارن وه‌ک خۆی تێپه‌ڕێنن.
سه‌باره‌ت به‌راده‌ست کردنی ده‌روازه سنووریه‌کان، جووتیار عادل رایگه‌یاند، حکوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به هه‌ر میکانیزمێک یان ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، به‌جۆرێکیش له ده‌ستووردا هاتووه که ده‌روازه سنوورییه‌کان به‌هاوبه‌شی ده‌بردرێن به‌ڕێوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment