پێویستە پارتى و یەکێتى رێککەوتنێکى ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت کە چاکسازییەکانیان لە وەزارەتى پێشمەرگە بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "چالاکیی حزبی و سیاسیمان لە وەزارەتى پێشمەرگەدا قەدەغە کردووە، وەرگرتنى ئابونەى حزبیمان لە وەزارەتى پێشمەرگە قەدەغە کردووە، بۆیە چاکسازییەکانمان لە وەزارەتى پێشمەرگە نایاری زۆری بۆ دروست کردوین".

وەزیرى پێشمەرگە راشیگەیاند: "پێویستە پارتى و یەکێتى رێککەوتنێکى ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەو یەکگرتنەوەى پێشمەرگە بکەن".

شۆڕش ئیسماعیل روونیکرەوە، ژمارەی ئەو لیوایانەى خراونەتە سەر وەزارەتى پیشمەرگە و رێکخراون لە ١٤ لیواوە بووە بە ٢٢ لیوا.

هەروەها وەزیرى پێشمەرگە ئەوەشى خستەڕوو، مووچەى پێشمەرگە دەخەنە سەر بانکەکان و کارتى ئەلیکترۆنى بۆ مووچەکانیان دروست دەکەن.

News Code 6811

Your Comment

You are replying to: .
captcha