مەسعوود بارزانی و پلاسخارت قەیرانەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە سەڵاحەدین لەبارەی قەیرانەکانی وڵاتەکە کوەۆبوونەوە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و قەیرانی سیاسی كراوە و ئاماژەی بەوەش داوە، هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

News Code 6779

Your Comment

You are replying to: .
captcha