چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات پەلە بکرێت لە یەکلایی کردنەوەی کاندنی سەرۆک کۆمار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەکاتەوە لەسەر پەلە کردن لە یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەکنەخستنی دامەزراوە دەستورییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: " هەڵوێستی خۆیان نوێ کردەوە سەبارەت بە پێویستی ڕێزگرتن لە دامەزراوەکان، لە پێشەوەیانەوە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانه، هەموو جۆرە دەستدرێژییەکانیان ڕەتکردەوە کە رێگربێت لە ئەنجامدانی ئەرکە دەستوورییەکانیان".

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە هێزە سیاسییەکان کرد پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و درێژەدان بە دیالۆگی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێکهێنانی حکوومەتێک کە توانای تێپەڕاندنی هەبێت لەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە بەتایبەتی لە بواری وزەدا و کەمی ئاو و پەسەندنەکردنی بودجەی فیدراڵی".

News Code 6662

Your Comment

You are replying to: .
captcha