کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 6ی کانوونی دووهەمی 2021 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له توێتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له كاره‌كانی لووتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات، كه بووه هۆی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سعوودیه و قه‌ته‌ر و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا هاتووه، "راگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌كه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو، كردنه‌وه‌ی ژینگهیێكی ئه‌رێنییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی برایانمان له وڵاتانی كه‌نداو".
دوای زیاتر لە 3 ساڵ بەسەر ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداو، دوێنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له راگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و قه‌ته‌ر راگه‌یه‌ندرا، ده‌روازه‌ی سنووری وشكانی و ئاسمانی به رووی ده‌وحه كرایه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، پێشوازییان له‌و بڕیاره‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو كرد.
Your Comment