کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له وته‌یێكدا له یادی شۆڕشی 1920 كه له ئۆتێل ره‌شید به‌ڕێوه‌چوو گوتی: "عێراق به‌و پێگه گرنگه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌تێک له توانایدایه هاوسه‌نگی ڕابگرێت و به‌شداری بكات له پارێزگاری كردن له ئاسایشی ئیقلیمی و كار بكات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان به بێ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان بۆ جه‌نگێكی‌تر".
سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: "ئاڵه‌نگارییێكی گه‌وره له به‌رده‌مماندایه وه‌ک عێراقییێک له سه‌ركردایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌ک سیاسیێک له به‌ها سیاسیه جیاوازه‌كان و وه‌ک گه‌لێک كه ئاستی سه‌ركه‌وتنمان به‌و جۆره‌یه كه پارێزگاری كردنی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "بۆ گرنگی پێویستی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارییه‌تی له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له لێكترازان و به‌لارێدابردنی چاره‌نووسی وڵات كه سه‌رگه‌ردانی زۆری چه‌شتووه، هێزی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری كردن له شكۆ و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایشه‌كه‌ی و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی پێویسته هه‌موومان یه‌ک بخات و كۆ بكاته‌وه و یه‌كڕیزمان بكات، هانمان بدات به‌ره‌و درككردن به مه‌ترسییه‌كانی ئێستا له‌لایێكه‌وه و له‌لایێكی‌تره‌وه بۆ بنیادنان و سیسته‌مێکی دروست."
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه له ناوچه‌كه‌دا یه‌كێكین له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به ئه‌زموونی تاڵی جه‌نگ و وێرانكاریدا گوزه‌رمان كردووه، ئه‌وه‌شی كه بینومانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرین تاكوو ببینه به‌شدارێكی سه‌ره‌كی له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و دۆستایه‌تی و هاریكاری له نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌مان و جیهانیش".
سه‌رۆک کۆماری عێراق دووپاتیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان له جه‌نگ و ماڵوێرانی و كاره‌سات پیایدا گوزه‌ری كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامین له ژیان وامان لێده‌كات كه بڵێین "نا" بۆ جه‌نگ و هه‌موو توانا و هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیی و لێکتێگه‌یشتنه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ دۆست و برا و دراوسێكانمان تا دوور بكه‌وینه‌وه له جه‌نگ ئایا بۆ پارێزگاری كردن له وڵاته‌كه‌مان بێت یان بۆ پارێزگاری كردن له دراوسێ و برا و دۆسته‌كانمان".
به‌رهه‌م ساڵح ڕاشی‌گه‌یاند: "سه‌ركه‌وتین به سه‌ر تیرۆر و شار و گونده‌كانمان ڕزگار کرد به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌رده‌مماندایه كه‌م نییه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی و چه‌سپاندنیان و به‌رده‌وامیدانیان، به گوێره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاڵۆزبوونه‌كه مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی كه ڕوو ده‌دات له دابه‌شبوون و لێكترازان و ڕۆچوونی ناوچه‌كه به‌و دۆخانه كه ئاگاداریی زیاتر ده‌ده‌ین له‌وانه‌ی نادیارن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment