دۆخەکە بۆ درێژەدان بە دانوستانی کوردی-کوردی گونجاو نییە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (ÇEP) و ئەندامی هاوپەیمانیی نەیارانی حکوومەتی سووریا دەڵێت: بە ئاوڕدانەوە لە هەڵویستەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، لە ئێستادا ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان زۆر کەمە.

شەلال گەدۆ سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا (ÇEP) و ئەندامی هاوپەیمانیی نەیارانی حکوومەتی سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئایا هۆکاری بەردەوامنەبوونی دانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی (PYNK) چین، ڕایانگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە هەڵویستەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، لە ئێستادا ئەگەری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان زۆر کەمە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ئەو کاتەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆندا ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نیشتمانی بێت، پەیەدە ئامادە نییە درێژە بەم دانوستانە بدات.

گەدۆ جەختی لەوە کردەوە: بژاردەی بەشداریی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ یەکخستنەوەی دوو قەوارەی سیاسیی کورد لە سووریا، کە نزیکەی دوو ساڵە گفتوگۆی نێوانیان راگیراوە، هەردوولا یەکتر بە رێگری کردن و پابەند نەبوون بە دانوستانەکان تۆمەتبار دەکەن .

لەسەرەتای مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەوڵێكی نوێی دەستپێكرد بۆ رازی كردنی "ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد" و "پارتەكانی یەکێتیی نیشتمانیی كورد" بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام تا ئێستا ئەم دوو لایەنە نەگەڕاونەتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا داوای له‌ ئه‌مریكا كرد گوشار بخاته‌ سه‌ر ئیداره‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکانی دەستگیر کردنی نەیارەکانیان.

شایانی باسە ئەنەکەسە هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌ عه‌بدولحه‌مید مه‌روان عیدی ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتیی كوردستان ( پێكهاته‌یه‌کی سەربە ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد) له‌ شاری عاموداتۆمه‌تبار کردووە.

News Code 6341

Your Comment

You are replying to: .
captcha