بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل روکابى پەرلەمانتارى سەربەخۆ لە پەرلەمانى عێراق لە چوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى رۆژى سێشەممە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆ بوونەتەوە و دەستپێشخەریی پەرلەمانتارانى سەربەخۆیان بۆ چارەسەرى بنبەستى سیاسی رادەستکردووەو
ناوبراو وتیشى بافڵ تاڵەبانى جەختی کردەوە کە لەگەڵ پارتى نەگەیشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، بەڵام کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ بەردەوام بوونى کێشەکان لەسەر پرسەکانى سەرۆککۆمار و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن.
روکابی باسى لەوەش کرد، گرێی ئێستا کێشەى ناوماڵى شیعەیە و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەکرێت کاریگەرى لەسەر ماڵى کوردیش دەبێت.
دەشڵێت، ئەگەر کورد لەناو ماڵى خۆى رێکنەکەوێت چارەسەر ئەوەیە پەنا ببەنە بەر دەنگدانى ئازاد و هەرکەسە و بەکاندیدى خۆى بچێتە کێبڕکێی سەرۆک کۆمارەوە.
Your Comment