بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازیی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا کردووە و جەختی کردوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و تاران و فراوان کردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش ئەو بوارانەی سوودیان بۆ هەردوو گەل و ناوچەکە هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، ئومێدی سەرکەوتن بۆ باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا و جەختیش دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی کاری دیپلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ دروستکردنی روانگەی هاوبەش لەسەر پرسەکان، بەجۆرێک خزمەتی هەردوو وڵات و ناوچەکەش بکات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان.
Your Comment