كشانه‌وه‌ى ئیكسۆن مۆبیل له ‌هه‌رێم گورزێكى كوشنده‌یە بۆ چالاکییە نەوتییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێكخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى كوردستان ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى له ‌هه‌رێم ده‌بێته‌ گورزێكى كوشنده‌ به‌ر پرۆسه‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم ده‌كه‌وێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێكخراوى دۆر بۆزانیارى نه‌وتى كوردستان ڕایگه‌یاند، دواپیشهاتى خراپ لەبارەى مەلەفى نەوتەوە، کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمریکى ئیکسۆن مۆبیل بوو بەنهێنى لە کوردستان، پیشانى دەدات یەکێک لە زلهێزترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیە بە وەبەرهێنانى مه‌ترسیدار لەکەرتى نەوت و غازى هەرێمى کوردستان.

ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، چۆن هاتنى ئیکسۆن کاریگەرى مەعنەوى گەورەى هەبوو لەسەر دروستبوونى خواستى وەبەرهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان، ئاواش پێچانەوەى جانتاکەى خواستەکە تووشى لاوازى و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات.

ڕێكخراوه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن، هەرێمى کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لە غازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە ڕێکەوتنێکى دادپەروەرانە چوونکە کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات، چەمکى وەبەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و غازى مه‌ترسیدار کۆتایى هاتووە.

News Code 5865

Your Comment

You are replying to: .
captcha