به داخه‌وه له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی کۆتایی دا به‌شێک له حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی ناوچه‌که له بری به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه ئایینی و مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆیان له پشتگیری کردن له گه‌لی فه‌له‌ستین له هه‌مبه‌ر تاوانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی رژێمی زایۆنی، ده‌ستی دۆستایه‌تیان بۆ ئه‌م رژێمه درێژ کردووه و به بیانووی پووچی کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێکدادان و دابین کردنی ئاشتی و ئاسایش، هه‌نگاویان به‌ره‌و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوه.
مێژوو و ئه‌زموونی له‌به‌رچاوی زیاد له 7 ده‌یه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌که، به باشی و به روونی پیشانی داوه که به‌هۆی کرۆکی بنه‌ڕه‌تی رژێمی زایۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلکاری و داگیرکاری و تاوان، پابه‌ندی هیچ جۆره پایه و بنه‌مایه‌کی یاسایی و ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت رێکه‌وتن و به‌ڵێنێک نییه و دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شێک له وڵاتانی ناوچه‌که له ئاست ره‌وتی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دیدگایه‌کی پووچه و له تراویلکه‌یه‌ک زیاتر هیچی دیکه نییه. "رژێمی کاتی زایۆنی" له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌دا سود له چه‌مک گه‌لێکی وه‌ک ئاشتی و ئاسایش، سه‌قامگیری ناوچه‌یی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌رده‌گرێت. وڵاتانی ناوچه‌که نابێت به فێڵی رژێمی زایۆنی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وڵاتانی خۆیان بخه‌ڵه‌تێن. بێ گومان بوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆی ئه‌م رژێمه له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا که ته‌نها به ئامانجی په‌ره‌پێدانی داگیرکاری و پیلان له ناوچه‌که‌یه جگه له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌که هیچ مژده‌یه‌ک به‌دوای خۆی دا ناهێنێت.
به‌رده‌وامبوونی تاوان و کاره تیرۆریستیه‌کانی رژێمی زایۆنی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له دژی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین و توندکردنی ئه‌و کرده‌وانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی دا و سودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵ بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌یرانی جه‌نگی ئۆکرانیاوه، گۆیای ئه‌و راستییه تاڵه‌یه که ئاسایی کردنه‌وه‌ی یه‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌لأ ئه‌م رژێمه‌دا ته‌نها ده‌بێته‌هۆی هاندان بۆ داگیرکاری و سته‌م له سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین و هه‌رچی زیاتر چاونه‌ترسی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی. له ئه‌نجام دا نه ته‌نها له به دیهێنانی ئاشتی له فه‌له‌ستین نزیک نابینه‌وه، به‌ڵکو راده‌ی داگیرکاری، نائارامی، تاوان و تیرۆر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین زێده‌تر بووه. چاوخشانێک به کۆمه‌ڵێ راپۆرت و زانیاری و ئاماری ره‌سه‌ن له‌م باره‌یه‌وه سه‌لمێری ئه‌م بۆچوونه‌یه:
1- له راپۆرتی رێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2022 دا به ناونیشانی "سیسته‌می نه‌ژادپه‌ره‌ستی ئیسرائیل دژی فه‌له‌ستینیه‌کان: سیسته‌مێکی بێ به‌زه‌ییانه که له‌سه‌ر بنه‌مای سوڵته‌گه‌ری و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی بنیات نراوه" هاتووه: کرده‌وه‌کانی سوڵته‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی و موڵکی فه‌له‌ستین، کوشتنی نایاسایی، گواسته‌وه‌ی زۆره‌ملێ، سنوردارکردنی توندی هاتوچۆ، زه‌وتکردنی مافی هاوڵاتی بوون به‌شێکن له سیسته‌مێک که خووی داوه‌ته جیاکاری نه‌ژادی له هه‌مبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان. ئیسرائیل به‌و پێشێلکارییانه‌ی که به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جیاکاری نه‌ژادی دێنه ئه‌ژمار، ئه‌م سیسته‌مه‌ی پاراستووه.
2- به‌پێی راگه‌یاندراوی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ رۆژئاوای ئاسیا (ئیسکوا)، گرنگترین کرده‌وه دژ به یاساکانی رژێمی زایۆنی له ماوه‌ی ساڵی 2021 دا بریتین له: فراوان کردنی چالاکییه نایاساییه‌کانی تایبه‌ت به دروست کردنی شارۆچکه‌کان، به‌کارهێنانی توند و تیژی له لایه‌ن شارۆچکه نشینه‌کانه‌وه، خاپوور کردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دارایی و شوێنی نیشته‌جێ بوونی فه‌له‌ستینیه‌کان، سنوردارکردنی هاتوچۆ، راگواستنی زۆره‌ملێ، جیاکاری و پێشێل کردنی بنه‌ماکانی یه‌کسانی، به‌کارهێنانی فراوانی توند و تیژی و هێز، گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و مامه‌ڵه‌ی خراپ و بێبه‌ش کردنی فه‌له‌ستینیه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی دانیشتووی جۆلان له به‌کارهێنانی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی زه‌ویه‌کانی خۆیان.
3- ئیسرائیل له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنادا رێگربوو له چوونه‌ناوه‌وه‌ی هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ خه‌ڵکی غه‌زه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کاریگه‌رییه ئابووریه‌کانی قه‌یرانی کۆرۆنا، بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی تووشی کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره کربوویه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی رژێمی زایۆنی وای کردووه که سیسته‌می ته‌ندروستی له غه‌زه پێش کۆرۆنا له‌ناو بچێت.
4- کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی خێزانی شه‌هیدانی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند: هێزه‌کانی داگیرکاری زایۆنی له ساڵی 2021 دا به گشتی 357 هاوڵاتی فه‌له‌ستینییان شه‌هید کردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا، ژنان نزیکه‌ی 19%ی شه‌هیده فه‌له‌ستینیه‌کان پێک ده‌هێنن. ئه‌مه به‌رزترین ئاماری شه‌هیدانی ژنی فه‌له‌ستینیه له مێژووی تاوان و کرده‌وه توندئاژۆکانی رژێمی زایۆنی له پاش داگیرکردنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین له ساڵی 1948 وه. 79 که‌س له‌م شه‌هیدانه به رێژه‌ی 22% له منداڵانن.
5- له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ی زاینیه‌وه تاکو ئێستا 39 فه‌له‌ستینی به ده‌ستی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی رژێمی زایۆنی شه‌هید کراون.
6- رێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل بی تێستلیم (B Tselem) له راپۆرتێک دا رایگه‌یاند که ئیسرائیل له ساڵی 2021دا خانووی 295 فه‌له‌ستینی به بیانووی زیاده‌ره‌ویه‌وه روخاندووه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014 وه ئه‌مه خوێناوی ترین ساڵی فه‌له‌ستین بووه.
7- سوپای رژێمی زایۆنی له ساڵی 2021 دا نزیکه‌ی 8 هه‌زار فه‌له‌ستینی له نێویان دا 1300 لاو و 184 ژنی ده‌ستگیر کردووه. ژماره‌ی به‌ندکراوانی هه‌تاهه‌تایی له به‌ندیخانه‌کانی رژێمی زایۆنی له‌م ساڵه‌دا گه‌شتووه‌ته 547 که‌س.
له به‌رامبه‌ردا، گه‌لی فه‌له‌ستین له چوارچێوه‌ی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دا وه‌ک مافێکی ره‌وای خۆیان له دژی داگیرکاری و پێشێلکاری ده‌وه‌ستنه‌وه. گۆڕانکاریه‌کی گرنگ و له‌به‌رچاو که وێناکه‌ی له ساڵی رابردوودا زیاتر خۆی ده‌رخست بریتی بوو له پێکه‌وه‌یی و به‌رگری خه‌ڵکی غه‌زه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی و که‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین و زه‌وییه داگیرکراوه‌کانی 1948. جه‌نگی سه‌یف القدس پیشانی دا که توانای به‌رگری له نێوان گه‌شت فه‌له‌ستینیه‌کان به‌رزه و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه خۆی بۆ خۆی بووه‌ته مۆته‌که‌یه‌ک بۆ به‌رگری زایۆنیزم.
کۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی بنه‌ماکانی ده‌ستور و دیدگای نه‌گۆڕی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا بۆ پشتگیری کردن له گه‌لانی سته‌ملێکراو له هه‌مبه‌ر سته‌مکار و داگیرکه‌ران، به شانازییه‌وه پشتگیری و پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستینی نه ته‌نها وه‌ک سیاسه‌تێکی کورتخایه‌ن و ته‌کتیکی به‌ڵکو وه‌ک ئه‌رکێکی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستانه کردووه به سه‌ردێڕی سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆی و له‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستین دا چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا پرۆژه‌یه‌کی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌رانه‌ی به ناونیشانی "ئه‌نجامدانی گشتپرسی نیشتیمانی له فه‌له‌ستین" خستووه‌ته‌ڕوو و له سکرتارییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش دا تۆمار کراوه. به بڕوای کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی خۆیان و ئه‌نجامدانی گشتپرسی له نێوان خه‌ڵکانی ره‌سه‌نی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به مه‌به‌ستی دیاری کردنی چاره‌نوس و جۆری سیسته‌می سیاسی خۆیان، کاریگه‌رترین رێکاره بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م ناکۆکییه. به پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه موسوڵمان، یه‌هودی و مه‌سیحیه ره‌سه‌نه‌کانی فه‌له‌ستین ده‌توانن جۆری حوکمرانی یاسایی خۆیان هه‌ڵبژێرنن و به شێوه‌ی ئازادانه و یه‌کسان سودمه‌ند بن له مافه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ما دیموکراتی و مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دارێژراوه و خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌م پڕۆژه‌یه جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاوه بۆ پرۆژه‌کانی پێشووتر که به هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی کرۆکه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه واته داگیرکاری و نادیده‌گرتنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین به تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنوسین شکستیان هێناوه.
*سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی
Your Comment