بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانە ناناسن کە بە هێلکە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکەى مەسروور بارزانى لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ لەندەن.
جووتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لەبارەى هێلکەباران کردنى ئۆتۆمبێلەکەى مەسروور بارزانى وتى: "ئەوانە ناتوانین بڵێین هەموویان کوردانى تاراوگەن و نازانین کێن، بەڵام ئەوە کاریگەرییمان لێناکات بەقەت قاچى مێروولەیەک".
ناوبراو وتیشى "ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتەکانى خۆمان".
Your Comment