بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەتەواوێتی سیاسین/ حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بڕیارەکانیدا سەربەخۆ نییە

بەشی جیهان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ دادگای فیدراڵی دران به‌ ته‌واوه‌تی سیاسیین و ئێمه‌ ده‌زانین کێ له‌ پشت ئه‌م هه‌وڵانه‌وەیه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی زاگرۆس بڵاوی کردەوە مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لە ئەنستیتۆ چاتم هاوس ڕایگەیاند، "نابێت شه‌رم له‌وه‌ بکه‌ین عێراق یه‌کێک نییه‌ له‌ وڵاته‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان، عێراق وڵاتێکی ئه‌سته‌مبووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن، مه‌غۆله‌کان، پاشاکان، داگیرکاران، هه‌موویان هه‌وڵیان داوه‌، ته‌نانه‌ت حکومه‌ته‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانیش، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن".

سەرۆکى حکوومەتى هەرێم وتیشی: "شه‌ش مانگه‌ دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی، هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیران به‌رده‌وامن، وڵاته‌که‌ش تا ئێستا له‌ دووڕیان ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ چیرۆکێکی روونه‌ له‌ ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ پێشبڕکێکاران و لایه‌نه‌کان ده‌بینین، له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه‌ هه‌وڵده‌درێت کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بکردێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌لابنرێت، ئه‌وه‌ش راستییه‌که‌ ده‌بێت دانی پێدا بنێین".

هەروەها باسى لەوەش کردووە کە به‌ش کردن و هاوبه‌شی کردنی ده‌سه‌ڵات به‌ ئاسانی له‌ عێراق به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌و جۆره‌ ئاکارانه‌ش، زۆر ده‌گمه‌نن که‌ نه‌ته‌وه‌یان پێ دروست ببێت.

هەر لەو وتارەدا مەسرور بارزانی باسی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و وتی: "ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ دادگای فیدراڵی دران به‌ ته‌واوه‌تی سیاسیین و ئێمه‌ ده‌زانین کێ له‌ پشت ئه‌م هه‌وڵانه‌وەیه‌".

News Code 5780

Your Comment

You are replying to: .
captcha