بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە وەک کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کراوە راست نین.
ناوبراو وتووشیەتی، ئەو زانیاریانە تەنها لە میدیاکانەوە بڵاوبووەتەوە و هیچ لایەنێکی سیاسی پەیوەندی پێوە نەکردووە و پێشنیازی لەو جۆرەی بۆ نەکراوە، هەروەها خۆشی دوورە لەو بابەتەوە.
ئەو سیاسەتمەدارە هیوای ئەوەشی خواستووە، لایەنە کوردیەکان لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن.
Your Comment