لە ئێران 241 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 241 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 136 هەزار و 631 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 8ی ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 9 هەزار و 524 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 40 هەزار و 467 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 241 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 136 هەزار و 631 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 634 هەزار و 126 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha