حكوومه‌تی هه‌رێم و دانه‌غاز گرێبه‌ستێكی نوێ مۆر ده‌كەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌غاز و نه‌وتی هیلالی ئیماراتی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر واژۆ كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی راگه‌یێندراوێكی كۆمپانیای دانه‌غاز، مه‌به‌ست له‌ گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌، بەرهەمهێنان و فرۆشتنى 250 ملیۆن پێ سێجاى تر غاز لە ڕۆژێکدا و بڕیاره‌ تا ساڵی 2021 بەرهەمی بهێنێت وەک بەشێک لە پلانەکانى فراوانکردنیان لە هەرێمى کوردستان لە پێناو زیاد کردنی ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان بۆ پڕکردنەوەى پێویستى ناوخۆ.

وه‌ک له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، پرۆژە فراوانکارییەکە لە کێڵگەى کۆرمۆر بە بڕى 700 ملیۆن دۆلار جێەجێ دەکرێت و زیاد کردنى دوو یەکەی بەرهەمهێنان لە خۆدەگرێت لە وێستگەى کۆرمۆر له‌گه‌ڵ لێدانى بیرى نوێ، بە ئامانجى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى رۆژانە لە 400 ملیۆن پێ سێجاوە کە لە ئێستادا بەرهەم دەهێنرێت، بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا تا ساڵى 2021، لەسەر بنەماى ئەم گرێبەستەى فرۆشتنى غاز و دواتر بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا تا ساڵى 2022.

وه‌ک له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکى گرنگە بۆ ئێمە بە تایبەتی کە خزمەتگوزارى باشتر بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانى عێراق دابین دەکەین لە ڕێگەى باشتربوونى ڕەوشى بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆى زیادکردنى بەرهەمهێنانى غاز لە لایەن کۆنسۆرتیۆمەکەوە".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52381

Your Comment

You are replying to: .
captcha