دوو هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ باغۆز خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده‌ کرد

به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی سووریای دیموکرات به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌کانیان له‌ باغۆز و نزیکه‌ی دوو هه‌زار چه‌کداری دیکه‌ی داعشیش خۆیان ته‌سلیم کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 5ی ئاداری 2019 نزیکه‌ی دوو هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ باغۆز خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کردوووه‌.

هه‌روه‌ها جگه‌ له‌و چه‌کدارانه‌ی داعش ژماره‌یێکی به‌رچاو له‌ ژن و ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و چه‌کدارانه‌ خۆیان ڕاده‌ست کردوووه‌ و هه‌موویان گواستراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ لیلوا عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جه‌زیره‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: تا ئێستا ژماره‌یێکی به‌رچاو له‌ چه‌کدارانی داعش و خێزانه‌کانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان کردوووه‌ به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌ شێوه‌یێكی زۆر هه‌ستیار و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت "چوونکه‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی چه‌کدارانی داعشدا ماون و ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان به‌ هه‌ستیاری و ئارامی به‌رده‌وام بن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان".

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52362

Your Comment

You are replying to: .
captcha