وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی هه‌نارده‌ و داهاتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هه‌نارده‌ و داهاتی به‌ده‌ستهاتووی مانگی شوباتی ڕابردوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی ئاداری 2019 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "له‌ مانگی شوباتی ڕابردوودا بڕی (101) ملیۆن و (387) هه‌زار و (615) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ‌كراوه که‌ داهاتی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌ گه‌یشتۆته‌ (6) ملیار و (167) ملیۆن و (815) ملیۆن دۆلار."

عاسم جیهاد گوتیشی: "بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه‌ (99) ملیۆن و (120) هه‌زار و (6) به‌رمیل بووه‌، بڕی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیش (1) ملیۆن و (753) هه‌زار و (373) به‌رمیل بووه‌ و بڕی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌كانی گه‌یاره‌ش (514) هه‌زار و (236) به‌رمیل بووه‌."

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "تێكڕای هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ (3) ملیۆن و (620) هه‌زار به‌رمیل كه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه‌ ڕۆژانه‌ (3) ملیۆن و (540) هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده ‌كراوه‌ و ڕۆژانه‌ش 63 هه‌زار به‌رمیل له‌ جه‌یهانی توركیاوه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌ كه‌ 17 هه‌زار به‌رمیلیان له‌ كیڵگه‌ی گه‌یاره‌وه‌ بووه‌."

عاسم جیهاد ده‌ڵێت: "تێكڕای نرخی به‌رمیلێكی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی عێراق گه‌یشتۆته‌ (60.83) دۆلار."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52245

Your Comment

You are replying to: .
captcha