بەرهەمەکانی "ڕەحیم زەبیحی"ی ڕەحمەتی لە سینەما بەهمەنی سنە نمایش دەکرێن

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەرهەمە سینەماییەکانی خوالێخۆشبوو ڕەحیم زەبیحی ڕۆژی پێنجشەمە 11ی ڕێبەندای 1397 کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕی لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێن.

کوردپرێس:

ئەمین مورادی سەرۆکی ناوەندی هونەریی پارێزگی کوردستان ڕایگەیاند بەرهەمە بەنرخەکانی ڕەحیم زەبیحیی ڕەحمەتی وەکوو بەرز ڕاگردتنی یادی ئەو هونەرمەندە خواڵێخۆشبووە لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێت.

ناوبراو لەبارەی بەرهەمەکانی زەبێحییەوە گوتیشی: ئەو کاتەی زەبێحیی ڕەحمەتی فیلمی " کێلێک بۆ برا شەهیدەکەم"ی چێ کرد و لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمەکاندا وەکوو بەرهەمی براوە خەڵات کرا لەبارەی هۆکاری بەرهەمهێنانی فیلمەکەوە وتی: کەمترین چالاکیی من ئەوە بووە ڕەنگە توانیبێتم نموونەی ئەو کەسە بناسێنم کە لە ڕێگای نیشتمان و زێدەکەی خۆیدا لە هیچ کۆی نەکردووە و 6 برای خۆیی پێشکەش بە خاکی نیشتمان کردووە

مورادی زیادی کرد: پێشتریش هەوڵمان دابوو زوبدە و کورتەی بەرهەمەکانی بڵاو بکەینەوە و لە دوا پێوەندیی تەلەفونیشماندا کاتی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکانمان یەکلا کردبوویەوە بەڵام بەداخەوە لە ناکاو هەواڵی کۆچی دواییی ئەو هونەرمەندە بەڕێزەمان پێگەیشت.

خواڵێخۆشبوو ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەری بەناوبانگی کوردستانی ئێران ساڵی 1350 لە شاری بانە لە دایک بوو و ماوەی 20 ساڵ لە بواری هونەریدا وەکوو هەڵسووڕاوێکی کارا دەوری بینی و خاوەنی زۆر بەرهەمی بەنرخ بوو و لە زۆر فستیڤاڵ کێبەرکێدا بەرهەمەکانی خەڵات کران و لە ئەنجامدا مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە تەمەنی 47 ساڵیدا لەگەڵ براکەی خۆی "کەیوان زەبیحی" بە مەرگێکی گوماناوی کۆچی دواییان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News ID 51480

Your Comment

You are replying to: .
captcha