مەسروور بارزانی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قەتەر کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا بۆ قەتەر لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ئەو وڵاتە کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا. ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی بەھێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەردوولادا کرا.

News Code 5112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha