به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د به‌رێوبه‌ری به‌نداو و کۆگاکانی ئاو له هه‌رێم ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانی كه‌م ئاوی نه‌بوووه‌ته‌وه به‌ڵام پێشبینی ده‌كات له داهاتوودا ڕه‌نگه قه‌یرانه‌كه به‌رۆكی هه‌رێم بگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو و کۆگاکانی ئاو له هه‌رێم ڕوونیشی كرده‌وه که له دوو ساڵی داهاتوودا پاش دروست بوونی به‌نداوێک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئاوی سیروان ده‌گوازرێته‌وه به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوچه‌ی هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه و پشتی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش دووچاری قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌بن .
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ماوه‌كانی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی دروست كردنی به‌نداوه‌وه ئێران سه‌رچاوه‌ی زێی بچووک و توركیاش ئاوی ڕووباری دیجله‌ی گرته‌وه و کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق دروست کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment