به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوسه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه: "کاتێک ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنى ده‌وڵه‌تى تورکیا له به‌رامبه‌ر تێکۆشانی ئازادیى کورددا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت که له دژی خه‌باتی سووریا پیلانگێریش ئه‌نجام ده‌درێت".
که‌جه‌که له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "بڕیاری کشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له سووریا ده‌ریخست که هێرشی ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر سووریا پیلانگێڕییه و ئه‌وه ڕاستیى داڕمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیى ده‌وڵه‌تى تورکیایه له سیاسه‌تى سووریادا که له دژی تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کورد به‌ڕێوه‌ى ده‌برد".
كه‌جه‌كه ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ڕوو: "کاتێک تورکیا که‌وته ناو داڕمانی ئابوورییه‌وه ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا زۆر هه‌وڵیان دا ڕێگری له داڕمانى ئابووریى تورکیا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووی سیاسییه‌وه یارمه‌تیى بده‌ن و بۆ 3 پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ى ئازادی فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن له ڕێگه‌ى خه‌ڵاته‌وه ده‌رکرا. ئه‌وانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه تورکیا، که به‌هۆی تێکۆشانی کوردان و هێزه دیموکراسیخوازه‌کانه‌وه تووشی قه‌یرانى سیاسی و ئابوورییه‌وه بوووه، ده‌سه‌ڵاتى فاشیستیى ئاکه‌په- مه‌هه‌په له‌و قه‌یران و داڕمانه‌وه ڕزگار بکه‌ن."
که‌جه‌که ڕوونیشی کرده‌وه که تورکیا ده‌یه‌وێت به هاوکاریی به‌شێک له "به‌کرێگیراوانی کورد و عه‌ره‌ب" ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هاوشێوه‌ی عه‌فرین به‌ده‌سته‌وه بگرێت و ئه‌مه‌ریکاش به کشانه‌وه‌ی هاوکاریی ده‌کات به‌ڵام کورد و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی باکووری سووریا ده‌توانن به پێکهێنانی هاوسه‌نگیی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌ردۆغان تێکبشکێنن.
که‌جه‌که له کۆتاییدا ڕاشی‌گه‌یاندوووه: "تورکیا و چه‌ته‌کانی خۆیان خسته زۆنگاوی سووریاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاری بکه‌ن ده‌ستیان به داگیرکردنى باکووری سوریا کرد به‌ڵام ئه‌وێ بۆیان ده‌بێته زۆنگاوێکى زۆر خراپتر له‌وه‌ى سووریا".
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment