به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شه‌فیع زاده سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌ییی جووتیاره‌کانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1397دا نرخی ساڵی داهاتووی گه‌نمی دیاریی کردوووه و که‌مه بۆ هه‌ر کیلۆیێک هه‌زار و 480 تمه‌ن که ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ره‌وڕوو بوووه و 160 که‌س له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێن: به ئه‌ژمارکردنی تێچووی زۆری ئامراز و پێداویستی کشتوکاڵی، ئه‌م نرخه زوڵم له جووتیارانه بۆیه داوایان کردوووه ده‌وڵه‌ت پێداچوونه‌وه به‌مه‌دا بکات.
محه‌مه‌د شه‌فیع زاده پێی وایه که ده‌بێت نرخی هه‌ر کیلۆیێک گه‌نم هه‌زار و 800 تمه‌ن بێت.
ناوبراو گوتیشی: ساڵی ڕابردوو به‌هۆی دره‌نگ ڕاگه‌یاندنی نرخی گه‌نم، ڕووبه‌ری زه‌وییه‌کانی چێندراو به گه‌نم که‌م بوووه، بابه‌تێک که به‌هۆی نزمبوونی نرخی گه‌نم دوور نییه دیسان ڕوو بداته‌وه. به‌هۆی به‌کارهێنانی زۆر له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک، گه‌نم به‌رهه‌مێکی ستراتێژی بۆ ئێرانه.
ئاماره‌کان وا پیشان ده‌دات که گه‌نم به‌رهه‌مێکه که له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆرترین ڕووبه‌ری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان پێکده‌هێنێت. پارێزگای لوڕستان 900 هه‌زار هێکتار زه‌وی کشتوکاڵی هه‌یه که ئه‌مساڵ له 250 هه‌زار هێکتاری گه‌نم چێندراوه، جۆ له 120 هه‌زار هیکتار و نۆکیش 115 هێکتار. کۆلزاش که چه‌ند ساڵێکه هاتوووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 2 هه‌زار هێکتاردا ده‌چێنرێ.
هه‌روه‌ها 336 هه‌زار هێکتار له ڕووبه‌ری پارێزگای ئیلام‌یش له زه‌وی کشتوکاڵی پێکدێ که نزیک به 125 هه‌زار هیکتاری بۆ گه‌نم، 50 هه‌زار و 150 هێکتار جۆ، 115 هه‌زار هێکتار نۆک و کۆلزاش بڕیاره ساڵی داهاتوو له 7 هه‌زار هێکتاردا بچێنرێ.
له کۆی ڕووبه‌ری پارێزگای کرماشانیش 947 هه‌زار هێکتار کشتوکاڵی تێدا ده‌کرێ، له‌مه‌ش نزیک به 413 هێکتاری بۆ گه‌نم، 189 هه‌زار بۆ جۆ، 160 هه‌زار هێکتار نۆک و کۆلزاش 12 هه‌زار هیکتار. کۆلزا ئاوی که‌می ده‌وێ بۆیه به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی که‌می ئاو هێنراوه.
له پارێزگای کوردستاندا یه‌ک ملیۆن و 217 هه‌زار و 38 هێکتار زه‌وی کشتوکاڵی هه‌یه. له 558 هه‌زاری ئه‌م ڕووبه‌ره‌دا گه‌نم ده‌چێنرێ، له 26 هه‌زار و 500 هێکتار جۆ، له 101 هه‌زار و 480 هێکتار نۆک، له 5 هه‌زار هێکتار کۆلزا و له 9 هه‌زار هێکتاریدا په‌تاته. په‌تاته به‌رهه‌مێکه که ئاوی زۆری ده‌وێ بۆیه چه‌ند ساڵێکه هه‌وڵ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌درێ ده‌نا پێشتر ڕووبه‌ری چاندنی په‌تاته 12 هه‌زار هێکتار بوو.
هه‌روه‌ها له کۆی ڕووبه‌ری پارێزگای ورمێ‌ش 830 هه‌زار هێکتاری کشتوکاڵی تێدا ده‌کرێ. گه‌نم 368 هه‌زار هێکتاری ئه‌م ڕووبه‌ره‌ی داگیر کردوووه، به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کۆلزا نزیک به 4 هه‌زار هێکتار، جۆ 37 هه‌زار هێکتار، نۆک 71 هه‌زار هێکتار و هه‌روه‌ها چه‌وه‌نده‌ر 30 هه‌زار و 652 هێکتار، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا 7 هه‌زار هێکتار له ڕووبه‌ری چاندنی چه‌وه‌نده‌ر که‌م بوووه‌ته‌وه هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌م به‌رهه‌مه ئاوی زۆری ده‌وێ.
ئه‌م ئامارانه ڕێژه‌یییه و ده‌کرێ ساڵانه بگۆڕدرێ به‌ڵام کشتوکاڵ به‌شێکی گرنگی داهات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆریشی به شێوازی نه‌ریتییه و سه‌رده‌میانه نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment