له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا شه‌ش چه‌کداری داعش کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شه‌ش چه‌کداری داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی عێراقه‌وه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج و سه‌رجه‌میان کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازیی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، دوای به‌دواداچوونی هه‌واڵگریی سه‌ربازی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا و به‌ پلان و سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان، هێزێکی لیوای 75ی پیاده‌ی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق گه‌یشتنه‌ شوێنی بۆردوومانی فڕۆکه‌کانی F-16 که‌ بۆردومانیان له‌ گوندی یوونسی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا کردبوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌که‌ بۆ گوندی شێخ یونس، پێگه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعش کرایه‌ ئامانج و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له‌و شوێنه‌دا بوون کوژران.

ئه‌وه‌شی روونکردوه‌ته‌وه‌، له ‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌کان ته‌رمی 6 چه‌کدار دۆزراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار پێگه‌ خاوپوورکراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێندراو گیراوه‌.

News Code 4919

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha