بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود سیاسەتوانی دیاری کورد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی هەلی کار و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆش لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە حکوومەتی هەرێم بەهاوکاریی کەرتی تایبەت هەلی کار بۆ خەڵک دروست بکات و کۆمەڵێک هەلی کار بۆ هاوڵاتیان دروست بکات.
ناوبراو وتیشی: ئێستا لە کوردستان شەش ملیۆن کەسین، مەترێک قوماش دروست ناکرێت، ئەو هەموو سەیارەیە هەیە لە کوردستان پاتری و تایەیەک دروست ناکرێت، بۆیە دەبێت کار بۆ هاوڵاتیان بدۆزرێتەوە و نابێت هەموان چاوەڕێی دامەزراندن بن".
محەمەد حاجی مەحمود باسی لەوەش کرد، دۆخی ئێستای عێراق خراپە چوونکە لە هەڵبژاردنەکاندا لایەنێکی شیعەکان بردوویەتییەوە و لایەنێکی دیکەش شکستیهێناوە و داوای حکوومەتی سازان دەکات، بۆیە باوەڕی وایە حکوومەتی سازان کە هەمووان بەشداربن لە پێکهێنانیدا سەرکەوتوو نیە و پێویستە ئۆپۆزسیۆن هەبێت.
Your Comment