بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له سنووری مه‌خموور رایگه‌یاند: "ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانە ئەو هێرشەی له قەزای مەخموور کە 10 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شه‌هید بوون".
وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشانە دەکەن، "ئەمریکا پابەندی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پشتگیری کردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پێشمەرگەشەوە، چوونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش بۆ كۆتایی هێنان به رێكخراوه‌كه".
Your Comment