کوردپرێس:
لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری دەستەى لیواكانی 3 و 7ی تایبەت بەکۆسرت رەسووڵ عەلی، لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "هاوڕێ و هەڤاڵی تێکۆشەرمان عەقید(موراد کانی کوردەیی)مان کرد کە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی ٥شەممە لە ڕوداوێکی تەم و مژاویدا لە ناوجەرگەی شاری رانیەدا خۆی و چەند پاسەوانێکی شەهید کران .کاک موڕاد هاوڕێ و هەڤاڵی زێدەتر لە ٢٥ ساڵەمانە و لەدەستدانی ئەسەفێکی گەورە بوو و بووە جێگای داخی هەموو لایێکمان ".
ھەروەها داواى پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە دەکات ودەڵێت "لە هەموو لایەک داواکارین هەرچی زووە لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە وڕونکردنەوەی ئەو ڕوداوە ناخۆش و تەموومژاوییە و بۆ ئێمەش و ڕای گشتیش رونکردنەوە بدرێت و ببێتە دواین کارەساتی دڵتەزێنی لەدەستدانی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانمان و کادیری دڵسۆز و نیشتیمان پەروەرانمان ".
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە "داواکارین یەکڕیزی و تەبایی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان بپارێزرێت و هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین بۆ پارێزگاری لە چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال و کارێک بکەین نەیارانمان لە ئاستماندا بە ناتەبایمان دڵخۆش نەبن".
ئەمەش دواى ئەوەدێ، کە دوێنێ لە شاری کۆیە لیوا ئەیوب یوسف بە یاوەری (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی ن ک و لیوا (حاجی قوربانی) فەرماندەی لیوای ٧ی تایبەت و عەمید(سەروان سەڵاح) جێگری لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای٣و٧ی تایبەت بەشداری لە مەڕاسیمی پرسە و ماتەمینی موراد کانی کوردەیی کرد.
Your Comment