به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لام عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه کرد که سبه‌ینێ هه‌ینی (23ی تشرینی دووهه‌می 2018) پێشانگاکه له ناو بینای پێشانگای سلێمانی به به‌شداریی زیاتر له 180 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسانی حکومی و حزبی و سه‌رمایه‌داران ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که وڵاتانی ئێران و تورکیا و سعوودیه و میسر و لبنان و پاکستان و ھندستان و وه‌کاله‌تی کۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌کان به‌شێکی زۆری کۆمپانیاکانی بازرگان و کانزاکانی حکوومه‌تی عێراقن که تیایدا به‌شدارن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌م پێشانگایه به به‌راورد به ساڵی 2016 ڕێژه‌که‌ی زیادی کردوووه که ئه‌وکات 160 کۆمپانیا به‌شدار بوون به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر له 180 کۆمپانیا به‌شدارن.
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا عه‌لی به‌شیر ڕێکخه‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی باسی له‌وه کرد که زۆرترین کۆمپانیا که به‌شداریان کردوووه ھی وڵاتی ئێرانه که 35 کۆمپانیان و کۆمپانیاکانی ناوخۆش زۆرترین به‌شدارییان ھه‌یه که زۆربه‌یان وه‌کاله‌تی کۆمپانیا ئه‌ورووپییه‌کانیان ھه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: پێشانگاکه بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ھه‌موو ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌شداری تێدا بکه‌ن و سه‌ردانی ئه‌و کۆمپانیایانه بکه‌ن که پێداویستیه‌کانیان نمایش کردوووه تا بتوانن سوود وه‌رگرن له‌و شتومه‌ک و کاڵایانه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment