کوردپرێس:
فوئاد مامەند كونسوڵى فه‌خریى بیلاڕووسیا له هه‌رێم ئاشكرای كرد، "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریكردنه‌ى به‌كۆچى گه‌نجان كراوه، بڕیاری دا به‌داخستنى باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌ى بیلاڕوسیا له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان".
ناوبراو وتیشى:"چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى عێراق‌و ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش بیه‌وێت، ئه‌وا كونسوڵخانه‌ى بیلاڕوسیاش به‌ته‌واوى داده‌خرێت، ئه‌گه‌رچى له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى بیلاڕوسیا له‌به‌غداوه ئاگاداركراینه‌وه كاره‌كانمان ڕابگرین‌و كونسوڵخانه‌كه دابخه‌ین".
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، "ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و وڵاته له‌هه‌رێم، نه موچه‌مان له‌كوردستان هه‌یه‌و نه له‌عێراق‌و نه له‌بیلاڕوسیاش، ته‌نها ڕێكخستنى كارێكى مرۆییمان له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌ستۆگرتوه".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش تاچه‌ند ڤیزا به‌هاوڵاتیان دراوه له‌هه‌رێمه‌وه، فوئاد مامه‌ند ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌وان هیچ ڤیزایه‌كیان به‌هاوڵاتیان دابێت، زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ئێمه له‌كوردستان نه ڤیزامان به‌كه‌س داوه‌و نه هاوكاریی هیچ كه‌سێكیشمان كردوه، به‌ڵام له‌باڵیۆزخانه‌ى بیلاڕوسیا له‌به‌غدا ئه‌وكاره كراوه به‌داخه‌وه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌بنه‌ڕه‌تدا ڤیزاى بیلاڕوسیا به 60 دۆلاره بۆ گروپ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بچیته ئه‌و وڵاته به‌گرتنى ئۆتێل‌و به‌ڤیزاى خێرا به‌بێ وه‌ستان‌و به‌چون‌و هاتنیشه‌وه ئه‌وا نرخه‌كه‌ى بریتیه له500 دۆلار، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یێک كۆمپانیا‌و قاچاخچیه‌وه ئه‌و نرخه گه‌یشتۆته سێ بۆ پێنج‌و شه‌ش هه‌زار دۆلاریش".
Your Comment