بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ ژەنەراڵ دانی فۆرتین وەکوو فەرماندەی تیمی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق دەستبەکار بوو.
ئەو ژەنەراڵە کەنەدییە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەرکی هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان ناتۆ و عێراق کارێکە کە جێگەی شانازییە.
باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق روونیشی کردەوە، کاری ژەنەڕال دانی فۆرتین پێشکەش کردنی راوێژ و هەروەها راهێنانە بە وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوە و پووچەڵ کردنەوەی ئەو بۆمبانەی لە عێراق دروست دەکرێن و هەروەها پارێزگاری کردن لە ئۆتۆمبێلە گولـلە نەبڕەکان.
سەرچاوە: سبەی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment