به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ڕای‌گه‌یاند که هێزی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدڕاڵ به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان بۆ بنبڕ کردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی شانه نوستوووه‌کانی داعش و له‌م پێناوه‌شدا توانییان به گشتی 12 سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای نه‌وتخێز و جێناکۆکی که‌رکووک له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که هێزه‌کانی هه‌واڵگریی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان له پارێزگای که‌رکووکدا توانیویانه چوار سه‌رکرده‌ی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن که وه‌کوو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی له ناوچه‌ی حه‌ویجه و داقوق چالاکییان ده‌کرد و یه‌کێکیان چه‌ندین سه‌رکرده‌ی چچنی داعش و هه‌ندێک فایلی وێنه‌یی پێ‌بوو و و یه‌کێکی دیکه‌شیان تاوانبار بوو به کوشتنی هێزه‌کانی پۆلیس و هاوکاره‌کانیان.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ گوتیشی: له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی عێراق، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی داعش له ناوچه‌ی حه‌ویجه و ڕیاز، فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له ناوچه‌ی بووحه‌مدان که له زۆربه‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌ستی بوووه و به‌رپرسی دروست کردنی بۆمب و جێگره‌که‌ی له ناوچه‌ی ڕشاد ده‌ستگیر کراون.
وته‌بێژی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق جه‌ختی کرده‌وه که هێزه‌کانی هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته چوار تیرۆریستی دیکه‌یان ده‌ستگیر کرد که وه‌کوو به‌رپرسانی جێبه‌جێکاری ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی له حه‌ویجه چالاکییان ده‌کرد و جلوبه‌رگی سه‌ربازییان پۆشیبوو و موختاری گوندێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کوشتبوو.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که کاره یاسایییه پێویسته‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رکرده تیرۆریستییه‌کان ئه‌نجام دراوه بۆ ئه‌وه‌ی به دوای ته‌واوکردنی پڕۆسه‌ی لێپێچینه‌وه ڕاده‌ستی ده‌زگای داد بکرێنه‌وه.
ناوبراو له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له ئۆپراسیۆنه‌کاندا ژماره‌یێکی زۆر چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی، بۆمبی ده‌ستکرد و خۆمپاره‌ش دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به سه‌ردا گرتوووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment