٤ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ٠٩:٢٨
لە کرماشان پێشانگای کتێب بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند خولی چواردەهەمی پێشانگای کتێبی کرماشان بە بەشداریی 500 بڵاڤگەی کتێب لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

ڕەحیم جەعفەری بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند لە خولی چواردەیەمی پێشانگای کتێبی کرماشاندا 10 بڵاڤگەی پاڵێوراوی کرماشان و 500 بڵاڤگەی سەرتاسەری ئێران بەشدار دەبن و پێشانگاکەس 300 ملوێن پارەی بۆ تەرخان کراوە و لە 20 بۆ 26س گەڵاڕێزان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: پێشانگاکە لە ماوەی ئەو یەک حەفتەیەدا ئامادەی پێشوازی کردن لە سەردانیکەران دەبێت و لەو پێشانگایەدا کتێبەکان بە داشکانی 30 لە سەد دەفرۆشرێن کە بانکەکان بە کووپینی کتێب سەدا 20 داشکان بە کڕیارانی کتێب دەدەن و بڵاڤگەکانیش سەدا 10 داشکانیان دەبێت.

بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی کرماشان گوتیشی لەو پێشانگایەدا زیاتر لە 100 هەزار مانشێتی کتێب نمایش دەکرێت و پێشانگاکە لە 9ی بەیانییەوە بۆ 12ی نیوەڕۆ و لە 3ی پاش نیوەڕۆوە بۆ 8ی شەو کراوە دەبێت.

هەروەهاش پەریسا محەمەدی جێگری بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی کرماشان ڕایگەیاند ئەوانەی بەنیازن کووپینی داشکانی کتێبەکان بکڕن لە ڕۆژی 10ی گەڵاڕێزانەوە فرۆشتنەکە دەستی پێکردووە و دەتوانن بۆ کڕینی ئەو کوپینانە سەردانی ماڵپەڕی bon.tibf.ir بکەن.

News Code 39281

Your Comment

You are replying to: .
captcha