كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی T50 گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ كاروانی سێیه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری (T50) گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌یێكی سه‌ربازی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد که‌ کاروانێکی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی T50 گه‌یشته‌ به‌غدا و كاروانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌ شه‌ش فڕۆكه ‌پێكهاتوووه‌ و به‌ گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكه‌ هێڵی به‌رگریی ئاسمانیی عێراق به‌هێزتر ده‌بێت.

به ‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێكی نێوان عێراق و كۆریای باشوور له‌ ساڵی 2003، كۆریای باشوور 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ بڕی ملیارێک و 100 ملیۆن دۆلار به‌ عێراق فرۆشتوووه و سیئۆل هه‌ر جاره‌ و كاروانێک له‌و فڕۆكانه‌ ڕاده‌ستی عێراق ده‌كات، تاوه‌كوو ئێستاش عێراق ڕاده‌ست كردنی ته‌نیا 12 فڕۆكه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌.

پێشتر كاروانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌و فڕۆكانه‌ش له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌غدا كران.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39149

Your Comment

You are replying to: .
captcha