به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باهۆز ئه‌رداڵ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هێزی پاراستنی گه‌ل ده‌ڵێت: ئه‌و کاره‌ی که میدیاکانی تورکیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن شه‌ڕی ده‌روونی به ئامانجی بێ‌هیوا کردنی کورد له شه‌ڕه. ده‌یانه‌وێت کورد متمانه‌به‌خۆی نه‌مێنێت و بڵێن که حکوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌رگیز شکست ناخوات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که شه‌ڕی ده‌روونی وه‌ک سیاسه‌تێکی کۆنی تورکیایه و گوتی: بنه‌مایێکی بنه‌ڕه‌تی له شه‌ڕ پاکتاوکردنی کورد بوووه. ئه‌و شه‌ڕه بریتی بوووه له خه‌ڵه‌تاندن، درۆلێدان، خه‌وشدار کردن و دروست کردنی شک و گومان له‌باره‌ی ڕاستییه‌کانی شه‌ڕی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد. ده‌ستگیرکردن، گه‌مارۆ، ئه‌شکه‌نجه و دروست کردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێش له ناو شه‌ڕه‌کاندا درێژه‌ی بوووه و ئه‌م کارانه به‌م ئامانجه‌وه ئه‌نجام دراوه که خه‌ڵکی کورد حوکمڕانیی حکوومه‌تی تورکیا قبووڵ بکات و له خه‌بات و شه‌ڕ بترسێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی PKK ڕاشی‌گه‌یاند: به دوای ئه‌وه‌ی که پارتی داد و گه‌شه له ساڵی 2002 ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جه‌ختی ده‌کرده‌وه که پرسی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کات و هێزه بیانییه‌کانی به له‌مپه‌رێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ده‌ناساند. پارتی داد و گه‌شه ده‌یه‌ویست هیوا له کۆمه‌ڵگای کوردی دروست بکات و به‌و کاره‌ش ئه‌وان له شه‌ڕی ڕادیکاڵ دوور بخاته‌وه و تا ساڵی 2015 به بێ ناساندنی مافی کورد درێژه‌ی به‌و پڕۆسه‌یه دا و له ساڵی ڕابردوودا به هه‌موو هێز و تواناوه هێرشی کردۆته سه‌ر ئێمه و ده‌یانه‌وێت به کوشتوبڕی خوێنین حوکمڕانیی خۆیان بسه‌لمێنن. ده‌یانه‌وێت بڵێین که حکوومه‌ت سوپا و ئیمکاناتێکی هه‌یه که سه‌رکه‌وتن له به‌رانبه‌ریاندا موسته‌حیله. هه‌رچه‌ند که به‌هره‌مه‌ندیی تورکیا له هێزی ئاسمانی و چه‌کی پێشکه‌وتووی شه‌ڕ کاره‌کان بۆ ئێمه دژوار ده‌کاته‌وه به‌ڵام له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا هێزه‌کانی PKK هه‌میشه نه‌خشه‌ڕێگایێکی نوێیان بۆ شه‌ڕه‌کانیان دۆزیوه‌ته‌وه. تورکیا له ده‌یه‌ی 90ی زایینییه‌وه هه‌ر جار به کڕینی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی پێشکه‌وتوو ڕای‌گه‌یاندوووه که چیتر په‌که‌که له‌ناو ده‌به‌ین به‌ڵام PKK هه‌یه و به‌هێزتر له جارانیشه.
ناوبراو له کۆتاییی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا له‌باره‌ی داخستنی ڕێگا لۆجستیکییه‌کان و ڕێگری له چوونی خوراک و ده‌رمان بۆ حه‌شارگه‌ی PKK کرد و گوتی: ئه‌وان وا بیر ده‌که‌نه‌وه که هه‌موان وه‌ک هێزه‌کانی سوپا بۆ شه‌ڕ مووچه وه‌رده‌گرن. هێشتاکه نه‌یانزانیوه که هێزه‌کانی PKK بۆ خه‌بات گیانفیدایی ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه چۆن ده‌کرێت هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆ و برسێتی له هێزه‌کانی PKK بکرێت. ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئێمه گه‌ڵای دار بخون و هیچ شتێکیان بۆ به سه‌ر بردنی ژیان له ناو به‌فردا نه‌بێت ئه‌وا ئیراده‌یێکیان هه‌یه که نه‌خشه‌ی دوژمن تێک بده‌ن و ئه‌م کاره‌ش له درێژاییی مێژوودا سه‌لمێندراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment