بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جامەکەیل بێ دەنگی (ئاوێنەکانی بێ دەنگی) یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نێعمەتۆڵڵا داوودیان شاعیری ناوداری ئیلام لەلایەن بڵاڤگەی زانا و بە پشتگیریی ناوەندیی هۆنەریی ئیلام لە 102 لاپەڕەدا بڵاو کرایەوە.
نێعمەتۆڵڵا داوودیان چەندین ساڵە لەبواری شێعری فارسی و کوردیدا چالاکە و خزمەتی فەرهەنگیی زۆری لەم بوارەدا ئەنجام داوە.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1342 لە ئیلامە و لە شاعیرانی پێشەنگی ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار. بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئەدەبیی «هانا» و ڕاهێنان بە زمانی کوردی داڵغەی سەرەکیی ناوبراو بووە.
«ئەستێرەکانی ڕۆژاوا» کە لەبارەی ژیانی گەنجێکی ئیلامییە و «بۆ من کە دڵتەنگم» کۆمەڵە شێعری فارسی لە بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە ئیلامیەن کە بڵاو کراونەتەوە.
Your Comment