ئەمریکا پێشوازی لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق دەکات

بەشی جیهان- ئەمریکا پێشوازی لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ـی تشرینی یەکەم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە خەڵک و حکوومەتی عێراق کرد و پرۆسەی هەڵبژاردنی بە "پارێزراو، تەندروست لەڕووی تەکنیکییەوە و ئاشتییانە" ناوبرد.

لە راگەیێندراوەکەیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی کە هەڵبژاردنی عێراق هەلێک بوو بۆ خەڵکی وڵاتەکە بۆ دیاری کردنی داهاتوویان لە رێگەی حکوومەتێکەوە کە رەنگدانەوەی خواستەکانیان بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوو، ئەوانیش هەروەکوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سەرکۆنەی ئەو هەڕەشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکان و عێراقییەکانی دیکە. هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بۆ ئەوەی رێز لە "سەروەریی یاسا و شکۆی پرۆسەی هەڵبژاردن" بگرن.

شایانی باسە 22ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا داوای کرد، حکوومەتێکی گشتگیر لە عێراق پێکبهێندرێت و هەموو لایەنەکانی عێراقیش ئارامی پێشان بدەن و رێز لە هەڵبژاردنەکە بگرن.

News Code 3800

Your Comment

You are replying to: .
captcha