دابه‌ش بوونی نه‌سر چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران لاواز ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی كه‌م بوووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌ش بوونی لیستی نه‌سر كه‌ خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕای‌گه‌یاند: فالیح فه‌یاز و 20 له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی، كه‌ له ‌لیستی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی بوون، كشاونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن نین پشتگیری سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران.

هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی عه‌بادی تێكه‌وتوووه ‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچوووه‌كانی له ‌لیسته‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ چانسی ئه‌وه‌ی كه‌م بوووه‌ته‌وه‌ كه‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی عێراق 44 كورسی برده‌وه‌ كه‌ چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ جارێكی‌تر و بۆ خولی نوێ‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37466

Your Comment

You are replying to: .
captcha