کاردانەوەی ئەردۆغان بۆ کوژرانی دوو پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی ئەعزازی سووریا/ تۆڵەیان دەکەینەوە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا کاردانەوەی بۆ کوژرانی دوو پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی ئەعزازی سووریا نیشان دا و ڕایگەیاند چیدی دان بەخۆدا ناگرین و تۆڵەیان دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لە بوونی هەڕەشە لە سووریاوە بۆ سەر تورکیا کرد و رایگەیاند، "ئاراممان نەماوە، پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لەوێوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆمان هێرش بکەینە سەریان، لەگەڵ دوایین هێرش بۆ سەر پۆلیسەکانمان و دنەدانی سەر خاکەکەمان ئیدی جامەکە لەسەری رژاوە، لە کەمترین ماوەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەنگاوی پێویست دەنێین".

ئەو هەڕەشەیەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێکدایە کە 10ی تشرینی یەکەم دوو پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی ئەعزازی سووریا لە هێرشێکی مووشەکیدا کوژران و دوو پۆلیسی دیکەش بریندار بوون، تا ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو هێرشە موشەکییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News Code 3656

Your Comment

You are replying to: .
captcha