لە نیویۆرک بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆ بوونەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکى نووسینگەى سەرۆک کۆمارى عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک لەبەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتدا بێت.

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لەگرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و کەم کردنەوەی بارگرژییەکان و پشتگیری کردن لە دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و گفتوگۆ کردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و رەتکردنەوەی دەستوەردان و پەلاماردان و ھەر جۆرە کارێک کە دەبێتە ھۆی لاواز کردنی متمانە و دروست کردنی ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و پێویستی کارکردنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەکە و جیھان.

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵەکانی عێراقی بەرز نرخاند بۆ کەم کردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگ، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەشی دووپات کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

News Code 3460

Your Comment

You are replying to: .
captcha