بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرۆکایەتی موئەیەد حسێن عەلی گەیشتە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەم شاندە بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەپێی یاساکە چاودێری دارایی عێراق و هەرێم پێکەوە تیمێکی هاوبەش دروست دەکەن بۆ وردبینی کردن لەداهاتە نانەوتییەکانی هەرێم.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، لەم کۆبوونەوەیەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان باسی له کاروباره‌کانی تیمه هاوبه‌شه‌که کرد که ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. به‌ڵێنی دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌موو شێوه‌یێک هاوکار بێت بۆ سه‌رخستنی ڕێککه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا.
لەمبارەوە موئه‌ید حوسێن عه‌لی سه‌رۆکی تیمی چاودێریی دارایی به‌غدا، سوپاسی وه‌زیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کرد و که هه‌میشه هاوکاری سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بووه.
بەپێی یاسای بودجە، ناردنی هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، پەیوەستە بەوردبینی کردن لە داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم و گەڕاندنەوەی ئەو بڕەی داهات کە لە بودجەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە کە بریتییە لەداهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە‌و ڕێژەی 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment