بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له سلێمانی (CTG) له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌کردوه: "کۆمەڵێک میدیای جێگری دوەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیانەوێت دەستە چەورەکەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بسڕن، ئەو میدیایانە دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازییان بڵاوکردوه‌تەوە کە گوایا ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "تەنها کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تاوه‌کو بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەون ڕووسین و لەجۆری مووشەکی گرادن کە ئەمریکی نین".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له سلێمانی ده‌ڵێت، "نه‌ک چەند بارێکی گەورەی چەک، بەڵکو دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت سەرۆکی حکوومەت لێی بەرپرسە، ئەو سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بوەتە پیشەی ڕۆژانەی سەرۆکی حکوومەت و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا".
له‌وکاته‌وه‌ی که دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، چه‌کیان بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ره‌وانه کردوه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێکی کوردییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی خۆیان له‌و دۆسیه‌یه بێبه‌ری ده‌که‌ن و یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
Your Comment