بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی حه‌سه‌که و ئاواره‌کانی ناوچه‌کانی سه‌رێکانی و عه‌فرین کۆ بۆوه و به وردی باسی له مه‌رجه‌کانی رێککه‌وتنی ۲۹ ی (کانونی دوه‌م/۱)ی ۲۰۲۶ی له‌گه‌ڵ حکوومەتی دیمه‌شق کرد و وتی: "ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌رین به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان و له هه‌مانکاتدا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا تێکه‌ڵ ده‌بن، ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ش سه‌رجه‌میان به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌کرێن به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی".
ناوبراو وتیشی: "ده‌روازه‌ی سێمێلکا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و نوسینگه‌یه‌کی کاتی حکوومەتی دیمه‌شق له‌و ده‌روازه‌یه داده‌مه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها لیوایه‌کی هه‌سه‌ده له حه‌سه‌که و لیوایه‌کی دیکه له قامیشلۆ و سێیه‌میشیان له شاری دیرک بڵاوده‌کرێته‌وه".
جه‌ختیشیکرده‌وه، ته‌واوی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێستا سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌رن، له کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت تێکه‌ڵ ده‌کرێن".
ڕۆژی ۲۹ی مانگی ڕابردوو، حکوومەتی سووریا و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن، ئه‌وه‌ش دوای سێ هه‌فته‌ی له هێرشی گرووپه‌کانی سه‌ر به دیمه‌شق بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌پێی ڕێکه‌وتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هه‌سه‌ده، ته‌واوی ده‌روازه سنووریه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و کێڵگه‌کانی نه‌وت له‌لایه‌ن حکوومەتی کاتی دیمه‌شقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
Your Comment