بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە دژی دراوسێکانمان ڕەت دەکەینەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، رێوشوێنی پێویست لە دژی پێشێل کردنی سەروەریی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراوەتەبەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، حکوومەتی عێراق، جارێكی دیكە بە ڕەهایی پێشێل کردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی ڕەت دەكاتەوە، لە دوژمنكارییە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یان دژی هەر وڵاتێكی دراوسێ‌.

ئاماژەی بەوەش كرد، حکوومەتی عێراق، بەدواداچون لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات لەسەر هەمو ئەو کارە نایاساییانە، کە پێشێلکارییێکی ئاشکرای سەروەری عێراق و بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت و کاردانەوەی نەرێنییان لەسەر سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا هەیە.

سەباح نەعمان، حکوومەتی عێراق داوا لە ئەمریکا دەکات بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان هەردو وڵات و نۆرم و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراون، بە مەبەستی رێگریکردن لە فڕۆکەکانی قەوارەی زایۆنی لە پێشێلکردنی دوبارەبوەوەی ئاسمانی عێراق و ئەنجامدانی هێرش.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پابەندی بەرزترین پلەكانی دان بەخۆداگرتن بوە، بەو هیوایەی رێگە خۆش بکات بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسی، بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکان بە رێگەی ئاشتیانە.

دەشڵێت، "عێراق رێوشوێنی کردەیی لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەكەی قەوارەی زایۆنی بە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق گرتوەتەبەر".

News ID 225598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha