بەپێی هەواڵی کورپرێس، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا، دەڵێت: "لیژنەکە دەستووری بەسەر پێشەکییەک و چوار بابەتدا دابەش کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بابەتی بڕگە گشتییەکان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوی وڵاتەكە كۆماری عەرەبیی سووریایە و ئەنجومەنی گەل مافی لێپرسینەوەی لە وەزیرەكان و گۆڕینی سەرۆک كۆماری هەیە، هەروەها دەسەڵاتی جێبەجێ كردن لای سەرۆک كۆمار دەبێت و پەیوەندی وەزیرەكان ڕاستەخۆ بەوەوەدەبێت.
بەگوێرەی دەستوور، دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزیی خاک و گەل و هەروەها هەوڵی دروستكردنی لاپەڕەیێكی تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دراوە، هاوكات جەخت جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کراوە و تەنیا یەک دەسەڵاتی گەورە لە دەستی سەرۆکدا هەیە، ئەویش "ڕاگەیاندنی باری نائاساییە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دەستووری نوێ مافی ژنان و ئازادی بیروڕای زامن كردووە و فیقهی ئیسلامی سەچاوەی سەرەکی یاسادانان بووه، هەروەها دەسەڵاتەكانی سەرۆک كۆمار بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سنوورداركراوە و قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵ دەبێت.
هەروەها هەڵوەشاندنەوەی دادگای دەستوری ئێستای ڕاگەیاند و دەڵێت: "سەرۆک كۆمار مافی ئەوەی هەیە دادگایێکی دەستووریی نوێ دەستنیشان بکات".
Your Comment